ئەمرۆ لە پاركی شاندە رەنگە جیاوازەكان دەدوین

ئەمرۆ لە پاركی شاندە رەنگە جیاوازەكان دەدوین
ئەمرۆ 31/12/2014 چەندی رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی لە پاركی شاندە شاندەر هەڵدەستن بە ئەنجامدانی پرۆژەی داری ئاشتی لەژێر دروشمی رەنگە جیاوازەكان دەدوێن.
لەو باریەوە بەرپرسی راگەیاندنی تۆری نەوەكانی ئاشتی، ریدار محمد بە ماڵپەری گوڵانی گوت "لەدوای دروست بوونی ئەو رووداوانەی كە بەشێك لە ناوچەكانی عیراق روویداوە و فراوان بوونی پانتاییەكانی كێشە نەتەوە و ئایننەكان لە عیراق و ناوچەكەی ئێمە، هەوڵمانداوە لە رێگای چاندنی دارێك كە هەموو پێكهاتەو نەتەوەجیاوازەكان لە كوردستان لە رێگای منداڵان پەیامی ئاشتی خۆیان دەنووسینەوە بۆ ئەوەی وەكو رێككەوتنێك لە نێوانیان بەمێنێتەوە هەر لە ئێستاوە هەر كەسە بە زمان و كەلتوری خۆی پیناسە و لێكدانەوی خۆی دەكات بۆ ئاشتی پێكەوە ژیان لە كوردستان.
رێدار محمد رایگەیاند كە سەرهەڵدانی ئەو بیرۆكەیە لەلایان فەرەسیەكانەوە سەری هەڵداوە ئینجا گوازراوەتەوە بۆ بەشێك لە وەڵاتانی دونیا هەر بۆیە ئێمەش هەوڵمانداوە بیرۆكەكە بەكەلتور بكەین و هەموو ساڵیك یادی بكەینەوە.



سانە سلیمان عساف

Top