بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێروەڵامی تۆمەتەكان دەداتەوە
لە راپۆرتەكەدا كە باس لەوە دەكات بە پێی دوو مادە بە پێی لە یاسای سزادانی عێراقی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بدرێتە دادگا
یەكەمیان بە هۆی زیان گەیاندن بە موڵكی گشتی نوسراوە كە دەبَێ بدرێتە دادگا، ئێمە داوا دەكەین ئەو زیانانانەی كە ئێمە بە موڵكی گشتیمان گەیاندوە ڕابگەێنرێت بۆ داوا كاری گشتی و ڕای گشتی وەسكالاكە لەلایەن چەند مامۆستایەك بووە كە ناویان دیار نییە، ئێمە داوا دەكەین ئەو مامۆستایانە كێن كە خۆم داواكارییەكەم بینیوە بە ناوی چەند مامۆستایەك كە ناوی كەس و ناو قوتابخانەكانی لەسەر نەبووە تەنیا دەلێن بە ناوی مامۆستایانی پەروەردەی هەولێر كە ئەوەش جێگای هەڵوەستەیە، ئەو كەلاو پەلانەی كەلەلایەن هەردوو لێژنەی پەروەردەیی گشتی كڕدراون هیچ كەل و پەلێك نەداراوە قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی ناوەندی هەولێر لەبەر ئەوەی پەروەردەی ناوەند لە یەك نوسراودا فەرمانی ڕەزامەندی راسەتوخۆی كرینی كەل و پەلی وەرگرتبوو بەب ڕی 791ملیۆن دینار كە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانە كە دواویان كردبوووە بە موتەفەریقەش بایی بڕی 1ملیار دینار كەل و پەلیان كریوە وە بەشێكیان بۆ پەروەردە دانراوە كە بڕیار درابوو بگەرێتەوە بۆ یە گەمە و یارییەكە زۆر ئاشكرایە دەبوایە ووترو و لێزانتر بونایە چونكە كەل و پەل دابەشنەكرابێت بەسەر پەروەردەو قوتابخانەكانی ناو هەولێر چۆن زانرا كە خراپە.
دەبوایە كە دەیانوسی دەبوایە بە ناوی مامۆستایانی پەروەردەیەكی تر بنوسرایە ئایا دەكرێت لەسەر داواكارییەكە ناو نیشان دیار نەبێت داواكاری گشتی و وەرزارەتی پەروەردە بێتە سەر خەت نوسراوە داوای تەواو بوونی كارەكانیان گوایە لێژنە كە ڕاسپاردەی نوسیوە داوای دادگای كردنی بەرێوەبەری گشتی و و لادانی دەكەن.
دەپرسین كەل ێژنە كارەكانی تەواو كردوە كە دوێنی 21/12 پیش بلاو كردنەوەكە پەیمانێرەكە هاتۆتە لای من لەسەر وورن كردنەوە كە من هیچ زانیارییەكەم پێ نەگەیشتبووو
پەیوەندیم بە وەزیری پەروەردە كرد كە ئەویش بێ ئاگایی خۆی نیشاندا كە نازنراێ ناورەۆك و راسپاردەی لێكۆلینەوەی لێژنەكە چییە، دیسان چۆن خودی وەزیر نەزانێ چ دواكاریە كەچی هەموو وردەكاریەك لای پەیامنێرەكەیە كە چەند رۆژ زووتر دەیزانی بە چی مافێك و دەسەلاتێك لێژنەكە زانیاری داواتە پەیمانێر پیش وەزیر وتومانە با ئەم زیانانە رابگەینەرێ كە ئێمە بە موڵكی گشتیمان گەیاندوە . بەهۆی ئامادە نەبوونمان لە پیش لێژنەكە كە داوایان كردم پرسیم لە چەند حاكم و دادوەرێكی بەرێز كە ئایا دەكرێ فەرمانبەرێك كە بەرپرسی هۆبەیەكە بكرێتە سەرۆكی لێژنەیەك وە لێكۆلینەوە لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی بكات، حاكمە بەرێزەكان گووتیان ناكرێ بەهیچ شێوەیەك بەپێی یاسا لە پێش لێژنەكە بەهەر چوارییانم گوت قەناعەتم بۆ دروست نەبووە لە رووی یاسیاییەوە پاش پرسینم لە چەند دادەوەرێك و وە پرسم بە وەزیری پەروەردەش كرد چوومە لای چەند جارێك داوام لێ كرد ئەو لێژنەیەك كەپێك هاتوە بۆ بەدواداچوون لە كوالێتی كەلەوپەلەكانم نەك لێپرسینەوە لەگەڵ ئێمە كەچی كە پێشتر فەرمانبەر بووە لە پەروەردەی گشتی هەولێر كۆمەلێك كێشەی ئیداری و شەخسی لەگەڵ فەرمانبەران و بەرێوەبەرایەتیەكەمان هەبوبێ و گواستراوەتەوە بكرێتە سەرۆكی لێژنە وەزیری پەروەردە ڕازی نەبوو كە بێگۆرێت وە نوێنەری داواكاری گشتی داوای لەمن كرد بە نوسین پرسیارەكانیان بۆ بینرین و منیش وەلامیان بدەمەوە گوتم باشە پرسیارەكانیان ڕەوانە كرد بە ئاگاداری وەزیری پەروەردە كە رەزامەندبوو لەسەر وەلامدانەوە بە نوسین كە ئەویش داوای كرد ئێمەش ئەوە بوو بە نوسین وەڵامەكانان بۆ رەوان كرد هیچی داواكارییەكی ترمان بەدەست نەگەیشتووە.
كەواتە لە رووی پێك هاتەوە لێژنەكە لەگەڵ رێنماییەكان ناگونجێ وە لە دەسەلاتەكانی خۆیان لایان داوە زیادەرۆۆیان لە كارەكانی خۆیان كردوە كە لای ئێمە روون و مەبەست دارە وە بەڵگەش هەیە كە پرسەكە بە كەسی كراوە بە خۆیان لە برگەیەكی تر دەلێن گلەیی ژمارەیەك مامۆستا لە كوالێتی كەل و پەلەكان هەبووە باشە ئەگەر گلەیی لوالێت هەیە بەرێوەبەری گشتی چ پەوەندەیەكی هەیە كەدوو لێژنەی هەستیار پێك هاتووە وە دوو نوێنەری گەنجینەی هەولێر سەربەوەزارەتی دارایی لەگەڵدایە لێژنەكە پێنج كەس وەریان گرتبێت هەموویان بینی بێت، ئیجرائەتیش كرابێت لێژنەیەكی تر ی دابەشكردن هەبێت وە لێژنەیەكی بەدوا داچوون بۆ پەروەردەكان هەبێت، دواتر نوێنەری هەرووك لێژنەكە دیسانەوە سەردانی هەموو پەروەردەكانی كردبێت وە سەرجەم پەروەردەكان نوسراوی فەرمی پشتگیری كەل و پەلەكانیان هەبێت كە كۆی 27 فەرمانبەر لە شەش لێژنەی جیا جیا سەرپەرشتی كرین و وەرگرتن و دابشەكردن و بەدواداچوون و دڵنیا بوون هەبووە و پشتیگری پەروەردەكانیش هەبووە كە كەل و پەلكانیان باشە ئەوەش بە نوسراو لامانە وە تەنیا لە كۆی 700تاخم قەنەفە 132 تاخم كوالێتیان وەكو پێویست نەبووە لەلایەن لێژنەی وەرگرتن رەفز كراوەتەوە بە لێندەر هەندێكی چاك كردووە و بەلێندەر بە پێی یاسا غرامە كرا و ئیجرائاتی لێ وەرگیرا كە بەلێندەركان لە كارو باری یاسایی گرێبەستیان لەگەڵ كراوە.
برگەیەكی تریش كە زۆر بە ناشارەزایی ئامادەكراوە راپۆرتەكە باس لە ئامادەنەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەی گشتی دەكات لەبەردەم دادگا سزاكەشی دیار كردوە لە كاتێكتدا ئەو بابەتە نەگەیشتۆتە دادگا، دادگاش داوای ئامادە بوونی منی نەكردوە دیارە رۆژنامەی روداو لێژنەكەش خۆی بۆتە دادگا.