هونەرمەندانی پۆڵۆنیا خەڵات دەبەخشنە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتەکەیان
ئه‌م مەدالیایە له كۆتايی هه‌موو ساڵێك وه‌كو رێزلێنانێك پێشكه‌ش بەو کەسایەتیانە دەکرێت کە خزمه‌تی هونه‌ر ده‌كه‌ن و هاريکاری و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ يه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی پۆلۆنیا هەیە.
هەروەها له‌سه‌ر داواکاری وه‌زيری رۆشنبيری پۆڵۆنيا، ره‌ئوف وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاری مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌يی پۆڵۆنی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌ستنيشانكرا، ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌يه‌ش پێكهاتوون له چه‌ند سەرۆکی زانکۆ‌و پرۆفيسۆرانی پسپۆر بە هونه‌رو چه‌ند به‌رپرسێكی مۆزه‌خانه‌كان و که‌سايه‌تی ناسراوی رۆشنبيری و سياسی خاوه‌ن ئه‌زموون.
هەروەها زياد ره‌ئوف نزيكه‌ی 10 ساڵه ئه‌ندامه له ده‌سته‌ی کارگێڕی دەزگای سه‌نته‌ری کولتوری نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ش دامه‌زراوه‌يه‌که که چالاکی هونه‌ری و رۆشنبيری له‌سه‌ر ئاستی جيهان رێكده‌خات و لە ساڵانی 1989-2009 لە دەستەی کارگێری ناوەندی رۆشنبیری زانکۆی یاگیلۆنیان بوو.
زياد ره‌ئوف خاوه‌ن که‌سايه‌تيه‌كی رۆشنبيری هونه‌ریيه و له خێزانێكی هونه‌ر دۆسته‌و کاريگه‌ره به شاکاره هونه‌ريیه‌كانی هونەرمەند پرۆفيسۆر دكتۆر مه‌حه‌مه‌د عارفی مامی. ئێستاش ناوبراو له پۆلۆنیا خاوه‌نی یەکێك لە گه‌وره‌ترين کۆلێكسيۆنەکانە، تێیدا زیاتر لە پێنج هەزار کاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی جياوازی جيهانی تێدايه وه‌كو تابلۆ و گرافيك و په‌يكه‌ر و سيراميك، که بريتيه له ورده به‌رهه‌می ناوازه‌و تايبه‌تی هونه‌ری.