شه‌هرام موکری له ڤێتنام خه‌ڵاتکرا
ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 11 فیلم له به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی سێهه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی هانۆوی که له پایته‌ختی وڵاتی ڤێتنام به‌ڕێوه‌چوو، نمایش کرا، فیلمی سینه‌مایی "ماسی و پشیله" به‌شدار بوو و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی وەرگرت کە بەهاکەی سێ هه‌زار دۆلار بوو.
هەر له چوارچێوەی بەخشی خەڵاتەکانی ئەم خولەی فیستیڤاڵ، فیلمی "دوو ژن" به‌رهه‌می وڵاتی رووسیا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهینا.
فیلمی سینه‌مایی "ماسی و پشیله" به‌رهه‌می "ئێران نوین فیلم" که په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌ستۆی محه‌مه‌د ئه‌تبایی دایه، تا ئێستا نزیکه‌ی په‌نجا جار له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی به‌شداریی کردووه و له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا نمایش کراوه.
ئەم فیلمە سینەماییە دووه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ری کرماشانی شه‌هرام موکری و له به‌رهه‌مهێنانی سپێهر سه‌یفی، تا ئیستا 12 خه‌ڵاتی له فیستیڤاڵه‌کاندا به‌ده‌ستهێناوه، ئێستا له گرووپی سینه‌مایی هونه‌ر و ئه‌زموون بۆ بینه‌رانی وڵاتی ئیران له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکانی شاره‌کانی تاران و مه‌شهه‌د نمایش ده‌کرێت.