بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر رەوەشی خوێندنی لە شەقلاوە بەسەركردەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر رەوەشی خوێندنی لە شەقلاوە بەسەركردەوە
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوونی لە رەوشی پەروەردە و كێشە و گیرو گرفتەكان و گوێگرتن بۆ مامۆستایان و قوتابیانی دەڤەرەكە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر مامۆستا بەكر كەریم بە هاوڕێیەتی شاندێكی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پەروەردەەقلاوەی لە سەردانێكی مەیدانییان بۆ قەزای شەقلاوە ئەنجامدا و سەردانی هەریەك لە قوتابخانەكانی(قوتابخانەی سافی بنەڕەتی، باخچەی ساویانی سەرمەیدانی ) كرا و لەگەڵ كارگێڕانی ئەو قوتابخانەیە و قوتابیانی چەندین تەوەری پەروەردەیی تاوتوێ كران و بڕیاری نەهێشتنی كەموكورتییەكانیش درا و دەستخۆشیش لە چەندین مامۆستا و دەستەی كارگێڕیی كرا، لە مەراسیمێكی تایبەتیشدا خەڵات بەخشرایە قوتابیە یەكەمەكانی سەر ئاستی سنوری پەروەردەی شەقلاوە و دواتریش رێز لە پۆلێك لە مامۆستایانی خانە نشیننرا.
دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و شاندە پەروەردەییەكە لە سەنتەر شارەكە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەی شەقلاوە و یەكەی سەرپەرشتیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی شەقلاوە كۆبوونەوە تێدا چەندین بابەتی گرنگی پەروەردەیی پەیوەست بە قوتابخانەكانی لە سنوری پەروەردەكان باسی لێوە كرا و هیواشی خواست زیاتر پشتگیری قوتابیان و پرۆسەی خوێندن بكرێت چونكە ئەم قۆناغە پێویستمان بە گرنگی دانە بە هەموو پرۆسەی پەروەردەوە، دواتریش لەلایەن بەرێوەبەری قوتابخانەكان لەنزیكەوە سەرجەم ئەو كێشە و گرفتانەی لەو كەرتی پەورەدەی سنوورەكە هەیە لەلایەن بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان خرانە روو و دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی هەولێر وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی بەپێی دەسەڵاتەكانی دا، لەگەڵ ئەوانەشدا مامۆستا بەكر كەریم ئاماژەی بۆ پێویستی بایەخدانی زیاتر لەلایەن بەڕێوەبەران و مامۆستایانی قوتابخانەكانی بە هەستی نیشتمانی و رۆڵی پێشمەرگە و رێزگرتن كرد و سوپاسی مامۆستایانیشی كرد كە ئامادەبوون بە دواكەوتنی موچەكانیشیانەوە دەوامی قوتابخانەكان درێژە پێبدەن بێ راوەستان.
Top