نوسەران و شاعیران داوای گەڕانەوەی "ئەلف و بێ"ی باڵدار دەکەن

نوسەران و شاعیران داوای گەڕانەوەی
بۆ گەڕانەوەی بابەتی ئەلف بێی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار بۆ قۆناغی خوێندنی سەرەتایی، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە نوسەر و شاعیر و ڕۆشنبیران لەڕێگەی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانەوە یاداشتێکیان ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان کرد.


لەو بارەیەوە، نووسەرو شاعیر، ئەمین سەپان، لەبارەی یاداشتەکەیانەوە تایبەت بۆ پەیامنێر گوتی:"دەمانەوێت شاکەرەی ئیبراهیم ئەمین باڵدار بگەڕێنینەوە بۆ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان".

ئەمین سەپان، گوتی: "داوا لەپەرلەمانی کوردستان دەکەین ئەلف و بێی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار بگەڕێننەوە بۆ حەرەمی قوتابخانە، تاکو منداڵەکانمان جارێکی دیکە بەو بابەتانەی لە کتێبەکەی ئەودا هەبوو، ئاشنابنەوە ".

بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان "شێرکۆ حەمە ئەمین" وێرای پێشگیری کردنی داخوازیەکەیان، بەڵێنیدا یاداشتەکەیان ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەکان بکات بۆئەوەی کاری لەسەر بکرێت.

گووتیشی: "پێویستە گەڕانەوەی بابەتەکانی خوێندن بەجۆرێک بن کە لەگەڵ زانستی ئەمڕۆدا بگونجێن ".

شایەنی باسکردنە، پاش ئەنجامدانی کۆنگرەی پەروەردەیی لەهەرێمی کوردستان، گۆڕینی بابەتی ژمارەیەکی زۆر لەبابەتی قۆناغەکانی خوێندن بڕیاری لەسەردرا. چاوەڕێش دەکرێت لەئایندەیەکی نزیکدا کۆنگرەیەکی دیکەی پەروەردەی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت،تێیدا پێداچوونەوە بەهەندێک لە مەنهەجەکانی خوێندن بکرێت.
Top