رۆلینگ زنجیره‌ رۆمانێكی تاوان ده‌نووسێت

رۆلینگ زنجیره‌ رۆمانێكی تاوان ده‌نووسێت
خانمه‌ نووسه‌ری به‌ریتانی و نووسه‌ری زنجیره‌ رۆمانی "هاری پۆته‌ر"، جه‌ی كه‌ی رۆلینگ، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی نووسینی زنجیره‌ رۆمانێكی نوێیه‌ به‌ناوه‌رۆكی تاوان.



تۆڕی "بی بی سی"ـی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆلینگ ئه‌م رۆمانه‌ به‌ناوێكی خوازراو ده‌نووسێت، ئه‌ویش ناوی "رۆبێرت گالبریت"ـه‌ و پێشبینی ده‌كات له‌ هه‌ر حه‌وت به‌شی رۆمانی "هاری پۆته‌ر" سه‌ركه‌وتوو تر بێت.



رۆلینگ ئێستا سه‌رقاڵی نووسینی به‌شی سێیه‌می رۆمانكه‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا بیر له‌ نووسینی به‌شی چواره‌م ده‌كاته‌وه‌.



ئه‌و خانمه‌ نووسه‌ره‌ له‌ فێستیڤاڵی هاروگیت بۆ نووسینی رۆمانی تاوان، له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌م رۆمانه‌ و ئه‌زموونی نوێی له‌ نووسینی رۆماندا هاته‌ ئاخاوتن.
Top