فیلمێکی دیکۆمێنتی سه‌باره‌ت به کیمیابارانی سه‌رده‌شت نمایش کرا
ئەم فیلمە له ده‌رهێنانی خاتوو ئازاده بیزار گیتی که سه‌باره‌ت به کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شته، له ته‌لاری مامۆستا فه‌ره‌یدوون ناسری ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران له شاری تارانچووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
له رۆژانی رابردووش‌دا ئه‌و فیلمه له ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی کیمیایی شاری سه‌رده‌شت به پاڵپشتیی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی هاوکار و بنکه‌ی شارۆمه‌ندیی ئافره‌تان، له بنکه‌ی پارێزه‌ران و مافپه‌روه‌رانی دادگاکانی ئێران له تاران نمایش کرا.
ئەم فیلمە له وێنه‌گرتنی بابه‌ک بێهداد و موزیکی محه‌مه‌دڕه‌زا ده‌رویشی و به‌رهه‌می ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای دیکۆمێنتی و ئه‌زموونی، پرس و بابه‌ته‌کان و کێشه و گرفته‌کانی پێنج ئافره‌تی برینداری کیمیایی شاری سه‌رده‌شت بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه، تێیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له قوربانیانی کاره‌ساته‌که دیدار و وتووێژ کراوه. کیمیابارانی سه‌رده‌شت که ساڵی 1987 روویدا به گه‌وره‌ترین بۆردومانی کیمیایی جیهان له دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی دێته ئه‌ژماردن.
"ئه‌و به‌ره‌به‌یانه‌ی که بۆنی لیمۆی ده‌هات" ماوه‌که‌ی 48 خوله‌ک و ساڵی 2013 به شێوه‌ی HD وێنه‌ی گیراوه. ساڵی پار ناوزه‌دی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلم له فێستیڤاڵی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت بوو، ئه‌مساڵ له هۆڵی سه‌ره‌کیی بازاری فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی که‌ن 2014 نمایش کرا.