به خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی عه‌باس كه‌مه‌ندی له تاران به‌رز راگیرا
به ئاماده‌بوونی جێگری نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له تاران دكتۆر جگه‌رخوێن، چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسیی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری كوردستان و ئێران، له‌وانه: گۆرانیبێژی ناوداری كورد شه‌هرام نازری، بنه‌ماڵه‌ی گۆرانیبێژی كورد عه‌باس كه‌مه‌ندی، شانۆكاری كورد دكتۆر قوتبه‌دین سادقی، مامۆستای زانكۆ و نوێنه‌ری شاری سنه له خولی شه‌شه‌می په‌رڵه‌مانی ئێران دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده، مامۆستای زانكۆی تاران دكتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، رۆژنامه‌نووسی كورد و سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی كوردستان له تاران به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی، هه‌ندێك له كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له تاران و ئه‌ندامی كۆڕی كوردانی دانیشتووی تاران و هۆگرانی گۆرانی و موزیكی كوردی، به یارمه‌تی و هه‌وڵی رێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سیما گوسته‌ری زاگرۆس به به‌رپرسیارییه‌تی دوبلۆری به‌ئه‌زموونی كورد محه‌مه‌د فه‌ره‌یدوونی و به پێشكه‌شكاری ئه‌كته‌ری كورد په‌رویز حه‌بیبی، كاتژمێر 30/6 دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ 3 حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2014 یادی گۆرانیبێژی كورد عه‌باس كه‌مه‌ندی له تاران به‌رز راگیرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م بیرئانینه‌دا مامۆستای زانكۆی تاران دكتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌لان سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تیی عه‌باس كه‌مه‌ندی هاته ئاخاوتن و گوتی: عه‌باس كه‌مه‌ندی هونه‌رمه‌ندێكی بێوێنه‌ی كوردستان بوو و سه‌رمایه‌یه‌كی كلتووری كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه، به‌هره‌یه‌ك له ناخیدا هه‌بوو، ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه بۆمانی به‌جێی هێشتووه هه‌مووی هێمای ئه‌وه‌یه كه به‌هره‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بوو و پێ‌داگر و شێلگیر تا دوایین ساته‌كانی ژیانی له درێژه‌پێدان به هونه‌ر نه‌وه‌ستا.
گوتیشی: له سه‌رده‌می منداڵیمدا بیره‌وه‌ریی زۆرم له‌گه‌ڵ عه‌باس كه‌مه‌ندیدا هه‌یه، چوار ساڵ له‌و بچووكتر بووم و له گه‌ڕه‌كێك ده‌ژیاین و پێكه‌وه له قوتابخانه‌یه‌ك وانه‌مان ده‌خوێند، له‌گه‌ڵ كوڕه مامه‌كانم هه‌ڤاڵ بوون و هه‌ر ئه‌و كاته‌ش هه‌ستم پێده‌كرد كه هۆگری به هۆنینه‌وه‌ی شیعر هه‌یه و له‌م بواره‌دا به‌هره‌ی تێدابوو. هه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌رمایه‌یه كلتوورییه خه‌مبار بین.
له درێژه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا دكتۆر جگه‌رخوێن جێگری نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له تاران و نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له وڵاتی ئێران، پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌باس كه‌مه‌ندی خوێنده‌وه و له به‌شێكی ئه‌م په‌یامه‌دا هاتووه: به بیستنی هه‌واڵیی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد عه‌باسی كه‌مه‌ندی دڵگران بووم. عه‌باسی كه‌مه‌ندی له بواری هونه‌ری گۆرانی و ئاواز و وێنه‌كێشان و هۆنراوه و تێكستی شانۆیی ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی مه‌زنی هونه‌ر و كلتووری كوردی كردووه و جێده‌ستی له‌و بواره‌دا دیار و جێگای بایه‌خه.
له درێژه‌ی ئه‌م پرسه‌نامه‌یه‌دا هاتووه: له ده‌ستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ هونه‌ری كوردی، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌باسی كه‌مه‌ندی و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم. له خوای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی بیرئانینی عه‌باس كه‌مه‌ندیدا په‌یامی سه‌رۆكی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران ئه‌ندازیار سه‌ید عیزه‌توڵڵا زه‌رغامی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی گۆرانیبێژی كورد عه‌باس كه‌مه‌ندی خوێندرایه‌وه، له به‌شێكی ئه‌م په‌یامه‌دا هاتووه: كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندیی ناوداری كورد عه‌باس كه‌مه‌ندی كه ته‌مه‌نی به‌نرخی خۆی بۆ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر ته‌رخانكرد به خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی سه‌ره‌خۆی ده‌ڵێیم و بۆ شادیی رۆحی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ده‌رگانه‌ی خودا دۆعا ده‌كه‌ین.
له درێژه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا بێژه‌ری كورد ئه‌سعه‌د خۆشگه‌وار ژیاننامه‌ی عه‌باس كه‌مه‌ندی خوێنده‌وه كه تیێدا ئاماژه‌ی به ته‌واوی قۆناغه‌كانی ژیانی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده كردبوو، پاشان په‌یامی ده‌سسته‌ی زۆرانبازی پارێزگای كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌باس كه‌مه‌ندی خوێندرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌م ئه‌م یاده‌دا گۆرانیبێژی كورد بێهرووز ته‌وه‌كولی شیعرێكی عه‌باس كه‌مه‌ندی به ده‌نگی به سۆزی خوی به شێوه‌ی مه‌قام پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌دا شانۆكاری كورد دكتۆر قوتبه‌دین سادقی سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تیی عه‌باس كه‌مه‌ندی گوتی: كه‌مه‌ندی عه‌شقێكی گه‌وره‌ی به كوردستان بوو، پیاوێك بوو كه بۆخۆی خۆی دروست كرد و هه‌ر شتێك فێربوو له لای خۆیه‌وه فێربوو، كاتێك كه له فه‌ڕه‌نسا هاتمه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر هاتووچۆی ده‌كردم و له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی كوردستان، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی كردبوو، هه‌مووی له ناو نامیلكه‌یه‌كی گه‌وره‌دا كۆكردبۆوه و به نیاز بوو كه به شێوه‌یه‌كی ڕێكووپێك بڵاوی بكاته‌وه.
گوتیشی: زانیارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و دابوونه‌ریتی كورده‌واری هه‌بوو، به باشی ته‌كنه‌لۆژیای نه‌ده‌ناسی چونكه له هیچ زانكۆیه‌ك وانه‌ی نه‌خوێندبوو، هه‌ر شتێك فێربوو به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی فێربوو. له زۆر بواردا كاری كردبوو، له هیچ بوارێك وه‌كوو موزیك و گۆرانی سه‌رنه‌كه‌وت، و له‌سه‌ر موزیكی كوردیدا كاریگه‌ری خۆی دانا. كاره هونه‌رییه‌كانی دیكه‌شی جێی بایه‌خه، به‌ڵام كاریگه‌رییان به رێژه‌ی كاریگه‌ری موزیك نییه.
ئه‌م شانۆكاره كورده له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: عه‌باس باروودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر باشی نه‌بوو، ئه‌و كاته‌ی كه ده‌ستی به گۆرانی خوێندن و توێژنه‌وه‌كانی كرد، هه‌ر كه‌سێكی دیكه له جیێی ئه‌و بوایه شایه به‌سه‌رهاتێكی دیكه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام به بیرووباوه‌ڕی من شتێك له ناخیدا بوو، گه‌وهه‌رێك له سروشتی‌دا بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه عه‌باس گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت. كه ئه‌وه جێگای سه‌ربه‌رزییه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: من له منداڵییه‌وه ده‌یناسم، ئه‌و باروودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له منداڵییه‌وه بووی به‌ڕاستی ده‌یتوانی هه‌موو كه‌س ببه‌زێنێت. به‌ڵام كه‌سێك بوو كه به غیره‌تی خۆی و ئه‌و به‌هره‌یه‌ی كه له ناخیدا هه‌یبوو و ئه‌و زانیارییه‌ی كه ورده ورده له رێگای هونه‌ر به ده‌ستی هێنا. توانی له جێگایه‌كی زۆر نزمه‌وه بگاته جێگایه‌كی به‌رز. هیچ كه‌سێك وه‌ك عه‌باس به‌ره‌وپێشه‌وه نه‌چووه و من ئه‌مه به شانازی ده‌زانم. هیچ كه‌سێك وه‌ك عه‌باس، قۆناغه‌كانی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر پێی خۆی نه‌پێواوه و بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه خۆی نه‌دا پاڵ كه‌سێكه‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: شایه‌د ئه‌وه نه‌زانن یه‌كه‌مجار كه ده‌ستی كرد به كاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری كرد، چه‌ندین رێنوێنی پاك و دروستی هه‌بوو، ئه‌و كاته‌یی كه محه‌مه‌دڕه‌زا لوتفی موزیكزان و ژه‌نیاری ناوداری تاری ئێران له سنه سوپای دانش بوو، ئێمه كۆمه‌ڵێك لاو بووین كا كاری هونه‌ریمان ده‌كرد ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوو، بڕیارماندا بچێن بۆ هه‌ورامان، عه‌باس له‌گه‌ڵماندا هات و رێنوێنمان بوو، سه‌ره‌تای كاری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری عه‌باس، هه‌ر ئه‌م كاره بوو، كه هیچ كه‌سێك ئه‌مه نازانێت. له‌گه‌ڵ كه‌سانێك بوو كه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره بوون و روانگه‌یان هه‌بوو، كاریگه‌رییان له‌سه‌ری دانا، له‌وانه: كامكاران و كه‌سانی دیكه.
سادقی له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: عه‌باس به شێوه‌یه‌ك پێشكه‌وتووه و ده‌ستكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه گه‌وره‌تر و به‌رچاوتر له هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك كه له كوردستانه. كه هه‌ر ئه‌وه جێگای شانازییه بۆ هه‌موومان. له منداڵییه‌وه ده‌یناسم و تا ئه‌و كاته‌ی كه ماڵئاوایی له ژیان كرد به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و باروودۆخه ناله‌باره‌ی كه هه‌یبوو و هیچ كه‌سێك ده‌ستی نه‌گرت و سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه عه‌باس له وه‌ستان و تێكۆشان نه‌كه‌وت. به بیرووبڕوای من له بواری هونه‌ریدا ده‌یان ساڵه توانیوییه‌تی له‌سه‌ر پێی خۆیه‌وه شتێك دروست بكات كه ئه‌مڕۆكه جێگای سه‌ربه‌رزی و شانازییه. و نموونه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له‌و كه‌سانه‌یه كه ورده ورده باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تییان به غیره‌ت، پێداگری و به‌هه‌ره‌مه‌ندی خۆیان ده‌گۆڕن و شتێك به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێمه زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه به‌ڕاستی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێمه‌ن. له به‌شێكی دیكه ئه‌م یاده‌دا چه‌ندین په‌یام و پرسه‌نامه به بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌باس كه‌مه‌ندیی خوێندرایه‌وه، له‌وانه: كۆڕی كوردانی دانیشتوو تاران، ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی كوردستان له تاران، هونه‌رمه‌ندانی ڕێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سیما گوسته‌ری زاگرۆس، هونه‌رمه‌ندانی به‌شی كوردی كه‌ناڵی سه‌حه‌ر، بێژه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ڕادیۆ كوردی تاران، هونه‌رمه‌ندان و كارمه‌ندانی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی سنه و مه‌هاباد، كۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌رانی كوردی دانیشتووی تاران، كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی هه‌ورامانی دانشیتووی تاران، كۆمه‌ڵه‌ی كرماشانییه‌كانی دانشیتووی تاران، كۆمه‌ڵه‌ی ئازه‌رییه‌كان و لوڕه‌كانی دانیشتووی تاران و چه‌ندین ناوه‌ند و ڕێكخراوه‌ی دیكه.
له كۆتایی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا مامۆستای زانكۆ و نوێنه‌ری شاری سنه له خولی شه‌شه‌می په‌رڵه‌مانی ئێران دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده گوتی: به‌داخه‌وه قه‌دری هونه‌رمه‌ندانی خۆمان له كاتی ژیانیاندا نازانین و مردوو په‌ره‌ستین. ده‌بێت ئێمه وه‌فادار بین و ڕێز له هونه‌رمه‌ندانمان بگرین و هونه‌ره‌كه‌یان بپارێزین.
گوتیشی: زۆر سوپاسی جه‌نابی كاك مه‌سعوو بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ناردنی په‌یامی پرسه‌نامه‌كه‌یان، به‌ڕێزیان به‌رده‌وام لایه‌نگری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان بووه.
له یاد و بیرئانینی عه‌باس كه‌مه‌ندیدا چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی كورد و ئێرانی ئاماده‌بوون، له‌وانه: نوێنه‌ری شاری سنه له خوله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می په‌ڕڵه‌مانی ئێران سه‌ید مه‌عرووف سه‌مه‌دی، نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له خولی حه‌وته‌می په‌ڕڵه‌مانی ئێران جه‌عفه‌ر ئایین په‌رسه‌ت، رۆژنامه‌نووسی كورد و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری مه‌هاباد ئه‌حمه‌د به‌حری، پارێزگاری پێشووی كوردستان عه‌لیڕه‌زا شه‌هبازی، توێژه‌ی موزیكی ئێران حه‌میدڕه‌زا عاتفی، توێژه‌ری كورد هاشم سه‌لیمی، توێژه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تیی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سیامه‌ك كاكه‌یی، سه‌رۆكی كه‌ناڵی خه‌به‌ری ئێران ئه‌رده‌شیر زابولیزاده، عه‌تا قادری سه‌رۆكی پێشووی كه‌ناڵی سه‌حه‌ر، توێژه‌ری كورد ئیحسان هووشمه‌ند، ژماره‌یه‌ك له خانمانی چالاكی بواری كۆمه‌ڵایه‌تیی، موزیكزانی لاوی كورد و ژه‌نیاری تار ئازاد میرزاپوور، ئه‌كته‌ری كورد په‌یام عه‌له‌وی و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیكه.