هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد عه‌باسى كه‌مه‌ندى له‌ شارى سنه‌ كۆچى دوایى كرد

 هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد عه‌باسى كه‌مه‌ندى له‌ شارى سنه‌ كۆچى دوایى كرد
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ عه‌باس كه‌مه‌ندی نیگاركێش، نووسه‌ر، شاعیر و ده‌رهێنه‌ری بواری شانۆ له‌ ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا كۆتایی به‌ ته‌مه‌نی پڕ به‌رهه‌می هونه‌ریی هات.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌ شه‌وی رابردوو به‌هۆی ئازاری گورچیله‌كانیه‌وه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراو و سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به‌ هۆی راوه‌ستانی دڵه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.

عه‌باسی كه‌مه‌ندی ، هونه‌رمه‌ند، وێنه‌كێش، نووسه‌ر، شاعیر و شانۆنووس، له‌ ساڵی 1952 له‌ جه‌وراوای شاری سنه‌ له‌دایكبووه‌، نزیكه‌ی 35 ساڵ له‌ رادیۆی ده‌نگی شاری سنه‌ كاریكردووه‌ و خاوه‌نى چه‌ندان به‌رهه‌مى به‌پێزه‌ له‌ بواره‌كانى هونه‌ردا.
Top