"گریس ئۆف موناكۆ" له‌ ده‌ستپێكی فێستیڤاڵی كاندا نمایش ده‌كرێت

فیلمی سینه‌مایی "گریس ئۆف موناكۆ"، وه‌ك فیلمی ده‌ستپێك له‌ 76مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كاندا نمایش ده‌كرێت.



ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه‌، له‌م فیلمه‌دا خانمه‌ ئه‌كته‌ری سینه‌مایی نیكۆل كیدمان رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، تێیدا باس له‌ ژیانی هاوسه‌ری میری مۆناكۆ ده‌كات.



گریس كیلی به‌ر له‌وه‌ی ژیانا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میری مۆناكۆ رینیه‌ پێك بێنێت، یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ ناسراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو و له‌ دوای ئه‌و پرۆسه‌ له‌ كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه‌. ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی ئۆلیڤییه‌ داهانه‌، كه‌ پێشتر كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمێكی دیكه‌ له‌باره‌ی خانمه‌ گۆرانیبێژی فه‌ڕه‌نسی ئیدیت بیاڤ كردووه‌ و سه‌ركه‌وتنێكی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
Top