.رێورەسمی 650مین ساڵیادی دامەزراندی زانكۆی یاگلۆنییەن

.رێورەسمی 650مین ساڵیادی دامەزراندی زانكۆی یاگلۆنییەن
بە بۆنەی 650مین ساڵیادی دامەزراندی زانكۆی یاگلۆنییەن بەرێز زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە رێورەسمی دانیشتنی فەرمی و شكوداری ئەنجوومەنی ئەم زانكۆیە كرد.
زانكۆی یاگلۆنییەن بە كەونارترین زانكۆی وڵاتی پۆلۆنیا و یەكێك لە كۆنترین زانكۆكانی ئەورۆپا دادەنرێت. هەر بەم بۆنەیەوە چەندین كەسایەتی پایەبەرز وەكو سەرۆك كۆماری وڵاتی پۆلۆنیا(Bronisławem Komorowskim)، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەورۆپی (Jose Manuel Barroso)، چەندین وەزیری پۆلۆنی، كارەبەدەستانی هەرێمی ماوپۆڵسكا، سەرۆكی زانكۆی چەندین زانكۆی پۆلۆنی و بیانی و چەمدین كەسایەتی ناسراو كە بە هۆی ڤیستیڤاڵی(Off Plus Camera) لە شاری كراكوڤ بوون لە نێوانیاندا دەرهێنەری لێهاتووی كورد بەرێز بەهمەنی قۆبادی ئامادەی ئەم رێورەسمە بوون.
لەم رێورەسمەدا چەندین كەسایەتی دیار ووتەیان پێشكەش كرد و سەرەرای پیرۆزبایی، هێوای سەركەوتنیان بۆ كارەكانی تری ئەم زانكۆیە خواست. هەروەها سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەورۆپی (Jose Manuelem Barroso) و چەندین پرۆفیسۆری ئەم زانكۆیە خەڵات و میداڵیان بە سەر دابەشكرا.
دوای بەشی فەرمی ئەم رێورەسمەدا نوێنەری حكومەت گفتوگۆی لە گەل نوێنەری چەندین زانكۆ و كاربەدەستانی بەشی گەشەی هاوكاریكردنی پەروەدەیی ئەنجامدا. زانكۆی پاگلۆنییەن خاوەنی گرێبەستە لە گەل زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ناوی لە ناو خشتەی پرۆگرامی توانا سازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە و چەندین قوتابی كورد بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان لەم زانكۆیە وەرگرتووە و دەرچووی ئەم زانكۆیەن و هەندێكیشیان بەردەوامن لە خوێندنیان.
هەر بە بۆنەی 650 مین ساڵیادی ئەم زانكۆیە چەندین چاڵاكی تری وەكو: پێشانگای جۆراوجۆر، كۆنفرانس و ئۆپێرا بەرێوە چوون كە لە لایەن چەندین ئاواز دانەری پۆلۆنیا بەشداریان تیا كردبوو لە نێوانیان بەرێز (Jan Kaczmarek) خاوەنی خەڵاتی ئۆسكار.


Top