فیلمێکی ماشه‌ڵڵا محه‌مه‌دی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی سێئول ده‌کات

فیلمێکی ماشه‌ڵڵا محه‌مه‌دی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی سێئول ده‌کات
بەرهەمێکی ئەنیمەیشێنی سینەماکاری کورد ماشەڵڵا محەمەدی به‌شداری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سێئول SICAF له‌ کۆریای باشوور ده‌کات.

ئه‌و فێستیڤاڵه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ رکابه‌ریی کردنی به‌رهه‌م گه‌لی ئەنیمەیشێن، له‌و خوله‌یدا میوانداریی سێ فیلمی ئەنیمەیشێن له‌ به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌ماکارانی ئێرانی ده‌کات‌.

کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنه‌کانی "وێنه‌"لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی ماشەڵڵا محەمەدی لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییفیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی سێئول لە کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها ئەنیمەیشێنه‌کانی "سواڵکه‌ر" لە دەرهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا غوڵامی، "بووکه‌ شووشه‌ی بابه‌" لە دەرهێنانی عه‌لی زارع قه‌نات نه‌وی له‌و خولەی فێستیڤاڵه‌که‌‌دا به‌شدارن.

ئه‌و سێ فیلمە بە نوێنەرایەتیی سینەمای ئێران له‌گه‌ڵ فیلمه‌کانی وڵاتانی چین، ئه‌مه‌ریکا، ئیتاڵیا، به‌رازیل، پۆڵه‌ندا، بولگاریا، ئیرله‌ندا، فه‌ره‌نسا، ئۆکراینا، سربستان، تایوان، مه‌کسیک، رووسیا، چیلی، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، که‌نه‌دا، سویسڕا، چیک، لۆکسمبۆرگ، ئیستوانیا و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان‌ رکابه‌ریی ده‌که‌ن.


هه‌ژده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی سێئول SICAF له‌ رۆژانی 22 تا 27 ته‌مموز/ یۆلیۆ له‌ وڵاتی کۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت
Top