پایتەخت ڤیتسیڤاڵی هونەری پەروەردەكانی هەرێمی لە باوەش گرت

پایتەخت ڤیتسیڤاڵی هونەری پەروەردەكانی هەرێمی لە باوەش گرت
كارزان كانەبی
لە شاری هەلوێر بۆماوەی چوار رۆژ لە ژێر چاودێری دكتۆر عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو هەلۆ دزەیی بەرێوەبەری گشتی چاڵاكی وەرزشی و دیدەوانی وهونەر لە وەزارەتی پەروەردە،
لە هۆڵی چاڵاكی هونەری قوتابخانەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێربرەێوەبەرایەتی چاڵاكی گشتی وەرزش و هونەرڤیستیڤاڵی میوزیك و هۆزان و پەخشان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بۆ پەروەردەكان بەرێوەچوو، لە ڤیستیڤاڵەكەش قوتابیانی پەروەردە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە چەندین نمایشی میوزیكی ڕەسەنی كوردی و ئامادەبووانیان خۆشحاڵ كرد كە هەموو بەرهەمەكان موڵكی رەسەنایەتی كوردایەتی پێوە دیار بوو، دواتریش چەندین هۆزان و پەخشان لەلایەن قوتابیە كوڕو كچە بەشداربووەكان لە پەروەردە جیاجیاكان خوێندرایەوە كەلەلایەن لێژنەیەكی پسپۆر هەڵسانگاندنیان بۆ دەكرا،
ڤیتسڤتیڤاڵە كە ساڵانە ئەنجام دەدرێت بۆ پەروەردەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان بۆزیاتر خزمەت كردن بە هونەری كوردی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاندانی زیاتری قوتابیان بۆ بابەتە هونەرییەكان.
Top