زنجیرە خولێكی هۆشیاری لە كەمپی دۆمێز
لەمیانی ئەم خولانەدا باس لە گرنگی خوێندن و خوێندەواری و گرفت و ئاستەنگەكانی نەخوێندەواری بۆ سەر كۆمەڵگەی كوردستانی كراو، هەردوو كۆڕگێڕ باسیان لە گرنگی خوێندنی زمانی شیرینی كوردی بۆ رۆلەكانی كوردستان كرد.
بەمەبەستی بایەخدان بە كوردانی خۆرئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان، رێكخراوی زمانناسی بەشێك لە چالاكییەكانی لە بەرژەوەندی ئەو ئاوارانەو رۆلەكانیان ئەنجامدەدات.