له هه‌ولێر یادی شێركۆ بێكه‌س، ده‌كرێته‌وه
له‌م رێوره‌سمه‌دا كتێبی \"نووسین به ئاوی خۆڵه‌مێش\"" دوا به‌رهه‌می بێكه‌س بڵاوده‌كاته‌وه كه ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس چاپ و بڵاویكردۆته‌وه.
دواتر چه‌ند شاعیرێك، كۆمه‌ڵه شیعرێكی بێكه‌س به ئاوازی ئامێری كه‌مان، بۆ ئاماده‌بووانی رێوره‌سمه‌كه ده‌خوێننه‌وه.
پاشان نووسه‌ر و شاعیر دڵشاد عه‌بدوڵڵا، بابه‌تێك پێشكێش ده‌كات، تێیدا باس له گرنگی بوونی شێركۆ بێكه‌س له شیعری كوردیدا ده‌كات.
ئه‌م چالاكییه ئه‌ده‌بییه، كاتژمێر 5ڕی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، له ماڵی وه‌فایی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت."