ئەمڕۆ تەرمی شێرکۆ بێکەس بۆ ماوەیەکی کاتی لە پارکی ئازادی دەنێژرێت

ئەمڕۆ تەرمی شێرکۆ بێکەس بۆ ماوەیەکی کاتی لە پارکی ئازادی دەنێژرێت
١٢ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- کەمێکی دی تەرمی شێرکۆ بێکەس، شاعیری گەورەی کورد، بۆ ماوەیەکی کاتی لە شوێنی وەسیەتەکەی بەخاک دەسپێردرێت کە تێیدا داوای کردبوو لە پارکی ئازادی بنێژرێت.
ئەمڕۆ تەرمی شێرکۆ بێکەس گەیشتەوە شاری سلێمانی و بە ئامادەیی کەسایەتییە ناسراوەکانی سلێمانی و چەندین کەسایەتی لە تێکڕای شارەکانی کوردستان و جەماوەرێکی بەرچاو لە پارکی ئازادی لە سلێمانی دەنێژرێت و پاش چوار مانگ دەگوێزرێتەوە گۆڕستانێکی ئەو شارە.
شێرکۆ بێکەس، کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەسە، بەھەمان ناوبانگیی باوکی ناوی ھەیە و ھەندێک لە رەخنەگرانی ئەدەبی پێیان وایە زێدەتریشە، بەھۆی نەخۆشیەکەوە رەوانەی وڵاتی سوێد کرا و لەوێ کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕێنرایەوە شاری سلێمانی.
Top