له‌ چین به‌هۆی به‌رهه‌می ساخته‌وه‌ مۆزه‌خانه‌یه‌ك داخرا

له‌ چین به‌هۆی به‌رهه‌می ساخته‌وه‌ مۆزه‌خانه‌یه‌ك داخرا
21ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- به‌هۆی نمایشكردنی به‌رهه‌می ساخته‌وه‌، مۆزه‌خانه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی هیبی ل وه‌لاتی چین داخرا.

تۆڕی \"بی بی سی\"" به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌وه‌، چه‌ندین ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ دروستكردنی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی تێیدا نمایشكراون، خه‌رجكراوه‌.

له‌ ئێستادا حكومه‌تی چین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و كارمه‌ندانی مۆزه‌خانه‌ی جیبوشای ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ راستی ئه‌م كاره‌ ساخته‌یه‌وه‌ بكۆڵێته‌وه‌."
Top