بۆ یەکەمجار لە گەرمیان خولێکی ھاوینەی تایبەت بە ھونەر و وەرزش بۆ قوتابیان دەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار لە گەرمیان خولێکی ھاوینەی تایبەت بە ھونەر و وەرزش بۆ قوتابیان دەکرێتەوە
٢٠ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بە مەبەستی وشیارکردنەوەی قوتابیان و ھاوکات دابینکردنی کەشێکی لەبار و تەندروست بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان، پەروەردەی گشتی و بەرێوەبەرایەتی گشتی ھونەر و وەرزش و لاوانی گەرمیان بە ھاوکاری ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی خولی وشیاری و رۆشنبیری و وەرزشی ھاوینەی تایبەت بە منداڵان لە ھەشت قوتابخانەی کەلار و چەند قوتابخانەیەکی گوندەکانی گەرمیان ئەنجامدەدەن.


لەو بارەیەوە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، دارا ئەحمەد سەمین بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ لە گەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و وەرزش و لاوانی گەرمیان و بەھاوکاری ئیدارەی گەرمیان، خولێکی ھونەری و رۆشنبیری و وەرزشییان لە ھەشت خوێندنگەی سنوری کەلار راگەیاندووە کە بریتن لە قوتابخانەکانی\"زۆزک، کەلار، بنگرد، پێشەنگ، لەیلا قاسم، ژین، راپەرین، قەڵا\""’ ھەروەھا خولەکە بەشێک لە قوتابخانەی گوندەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانیش دەگرێتەوە.
دارا ئەحمەد راشیگەیاند، مەبەست لە خولەکە بۆ ئەوەیە قوتابیان لە ژێر سەرپەرشتی خۆیاندا بن و بتوانن لە رێگەی خولەکانی بواری مۆسیقا و ھونەر و رۆشنبیری و وەرزشکردنەوە سودی باشتریان پێ بگەیەنن و ھەروەھا وشیار بکرێنەوە.
بۆ یەکەمجارە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە وەرزی پشوی ھاویندا خولی لەمشێوەیە بۆ قوتابیان دەکرێتەوە."
Top