هۆلیوود بۆ سه‌ددام ده‌گه‌ڕێت

هۆلیوود بۆ سه‌ددام ده‌گه‌ڕێت
18ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- كوڕه‌ ئاكته‌ری ناسراوی هۆڵیوود رۆبه‌رت پاتسن ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی داهاتووی به‌شداریكردنیه‌تی له‌ فیلمێكی ئه‌مریكی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌ی كه‌ له‌ عێراق به‌دوای سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق ده‌گه‌ڕێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رته‌یمه‌نت نیوزی ئه‌مریكی، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ ده‌رهێنه‌ری سوێدی گاسپه‌ر گانسلانده‌ و به‌ناوی (ئامانج: لیستی ره‌ش) و بڕیاریشه‌ وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ له‌ وه‌رزی پاییزدا ده‌ست پێ بكات.
بیرۆكه‌ی ئه‌و فیلمه‌، به‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌ی كه‌ چه‌ندین مانگ له‌ عێراق به‌سه‌رده‌بات بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن له‌دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ هه‌ڵهاتبوو و خۆی له‌ گوندێكی نزیك شاری تكریت خۆی حه‌شاردابوو.


-باسنيوز
Top