دەوڵەتی توركیا كتێبی شۆڕشی بێدەنگی دەر كرد

دەوڵەتی توركیا كتێبی شۆڕشی بێدەنگی دەر كرد
16ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا كتێبێكی نوێ بە ناوی شۆڕشی بێدەنگی بڵاو كردووە و ئەم كتێبە پێكهاتووە لە كارو چالاكییەكانی حكوومەت كە لە نێوانساڵەكانی 2002 تا 2012 جێبەجێیكردوونە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی رادیكاڵی توركی بڵاویكردووەتەوە كە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا بە ئارمانجی نووسینی مێژوویەكی نوێ بۆ توركیا كتێبێكی نوێ بە ناوی شۆڕشی بێدەنگی چاپ و بڵاو كردووەتەوە و ئەم كتێبە پێكهاتووە لە هەموو كار و چالاكی و ئەو پرۆژانەی كە لە ساڵی 2002یەوە تا ساڵی 2012 لە لایەن حكوومەتەوە جێبەجێ كراون.

ئەم كتێبە كە پێشەكییەكەی لە لایەن سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغانەوە نووسراوە هاوكات لەگەڵ ئەوەی كە باسی كار و پرۆژەكانی حكوومەت دەكات، ئەو هەنگاوانەیش كە بۆ دیموكراتیزە كردنی توركیا نراون دەخاتە روو و باسی هەوڵدانەكانی حكوومەت بۆ چۆنیەتی پێشی گرتن لە دووبارە بوونەوەی كوودەتا سەربازییەكانیشی كردووە.
Top