عەدنان کەریم گوڵە نازدارەکەی بڵاو دەکاتەوە

عەدنان کەریم گوڵە نازدارەکەی بڵاو دەکاتەوە
16ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- کارەکانی نوێترین ئەلبوومی گۆرانیبێژی ناسراو عەدنان کەریم کۆتایی هاتووە، بڕیاروایە چەند رۆژێک بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا بڵاو بکرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەلبوومە نوێیەکەی عەدنان کەریم، ئەلبوومەکە لەژێر ناوی \"گوڵی نازدار\""ـەو لە نۆ تراکی گۆرانی پێکهاتووە، لە ئێستادا زۆرینەی کارەکانی کۆتایی پێهاتووە و پێش هاتنی جەژنی رەمەزان بڵاو دەکرێتەوە.

عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لە دایک بووە، خەڵکی دێی ژاژڵەی سەر بەناوچەی شارباژێڕە، لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی ھونەری گەشەی سەندووە.

ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی جێھێشتو‌وە و ئێستا لە سوید نیشتەجێیە.

خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانییە، دواترینیشیان بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی \""بادەی گوڵ رەنگ\"" بوو کە سەرجەم بەرهەمەکان بریتی بووک لە مەقام و لە ماوەی رابردوودا بڵاو کرایەوە."
Top