هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکای پارێزه‌ران شه‌ڕی تێده‌که‌وێت

هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکای پارێزه‌ران شه‌ڕی تێده‌که‌وێت
15ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی لقی هه‌ولێری پارێزه‌رانی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی پێنجی سه‌ندیکاکه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان پاڵێوراوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان دروست ده‌بێت.
پارێزه‌رانی لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان له‌ ژووری پارێزه‌رانی دادگای هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگدانه‌که‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌نگداندا به‌شداری بکه‌ن.
به‌ر له‌ کۆتایی هاتنی ده‌نگدان شه‌ڕ له‌ نێوان لایه‌نه‌کان دروست ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌رگای سندووقی ده‌نگدان ببه‌سترێت و کۆتایی به‌ ده‌نگدانه‌که‌ بێت.
جێی باسه‌ له‌ هه‌ولێر 81 که‌س بۆ به‌ده‌ستهێنانی 41 کورسی کۆنگره له‌ رکابه‌ریدان.‌
Top