بۆ یه‌كه‌م جار شیعه وسونه به‌یه‌كه‌وه ڕۆژوو ده‌گرن
![بۆ یه‌كه‌م جار شیعه وسونه به‌یه‌كه‌وه ڕۆژوو ده‌گرن](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/ramadan٤٥٣.jpg )
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دیوانی وه‌قفی سوننه له ئاهه‌نگێكدا بینینی مانگیان له عێراق ڕاگه‌یاند ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه رۆژی چوار شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه. هه‌روه‌ها دیوانی وه‌قفی شیعه، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ڕاگه‌یاند.
له‌لای خوشیانه‌وه هاوولاَتیانی شاری به‌غدا خوشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه سوننه وشیعه كێشه له‌نێوانیاندا هه‌بووه و بۆ یه‌كه‌م جاره ڕه‌مه‌زان به‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن.