لە پەرلەمانی عێراق پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەسەر گۆڕەبەکۆمەڵەکان دەکرێتەوە و نوێنەرێکی کوردیش بایکۆتی دەکات

لە پەرلەمانی عێراق پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەسەر گۆڕەبەکۆمەڵەکان دەکرێتەوە و نوێنەرێکی کوردیش بایکۆتی دەکات
3ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ لە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەسەر گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عێراق کرایەوە و بەهۆی باش نەبوونی جل و بەرگی ئەو کوردانەی لە ناو گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا هەڵدراونەتەوە، نوێنەرێکی کورد بایکۆتی پێشانگاکە دەکات و داواش لە سەرجەم نوێنەران دەکات سەردانی ئەو پێشانگایە نەکەن.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی، دکتۆر ئەشواق جاف، بە ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێری ڕاگەیاند \"لەلایەن وەزارەتی مافی مرۆڤ و لیژنەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و زیندانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ گۆڕەبەکۆمەڵەکان کرایەوە، بەڵام بووە هۆی نیگەرانیی من و بڕیارمدا بەشداری لەو پێشانگایەدا نەکەم\"".
گوتیشی \""بێگومان %٧٠ گۆڕەبەکۆمەڵەکان خەڵکی کوردستان بووە بەڵام وێنەی ئەو جل و بەرگە کوردیانەی لە وێنەکاندا دەردەکەون زۆر باش نەبوون و بە ئاسانی نەدەناسرانەوە. هەربۆیە من بە وەزیری مافی مرۆڤی عێراقم گوت ئەوە بۆ کورد ناخۆشە و دەبوایە ڕەچاوی جل و بەرگی کوردی بکرایە\"".
ڕاشیگەیاند \""ئەوان ووتویانە لە بەردەستمان نەبووە لەم کاتەدا، بەڵام من پێم گووتن دەتانتوانی داوا بکەن بۆ ئەوەی وێنەی جل و بەرگی کوردیی ئەو کەسانەی لە گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا بوون وەربگرن بۆ ئەوەی لە پێشانگاکەدا نمایش بکرایە\""."
Top