پەرە بە توانای گەشەكردنی راگەیاندنی ژنان دەدرێت

پەرە بە توانای گەشەكردنی راگەیاندنی ژنان دەدرێت
2ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی بەرزكردنەوەی خواستی ژنان لەسەر فێربون و گەشەپیدانی توانای راگەیاندیان، فەرمانگەی راگەیاندنی رانیە لە شارۆچكەی قەڵادزێ‌ خولێك بۆ ژنان دەكاتەوە.


بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی رانیە، حەمەدەمین خدر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: فەرمانگەكەمان خولێكی 5 رۆژە دەربارەی گەشەپیدانی توانای راگەیاندن و تایبەت بەژنان دەکاتەوە. هەر كەسیك خواستی لەسەر بەشداری كردن هەیە، دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بكات و بەشداری بكات.

حەمەدەمین خدر، گوتی: وانەكان لەلایەن كەسانی پسپۆر و شارەزای راگەیاندن دەوترێنەوە و بەشدار بوو لەرۆژی كۆتایی بروانامەی بەشداری پێ‌دەدرێت.
Top