له كۆڕێكدا باس له رۆمانی نامه‌یه‌ك له په‌كینه‌وه ده‌كرێت
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی هه‌ولێر، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی لقه‌كه‌یان دا، ئێواره كۆڕێك بۆ مامۆستای زانكۆ د. نه‌جم ئه‌لوه‌نی ساز ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته روو، له‌م كۆڕه‌دا ئه‌لوه‌نی، توێژینه‌وه‌یه‌كی بونیاتگه‌ریی سۆسیۆلۆژی به‌ناونیشانی \""بنیادی هونه‌ری له رۆمانی نامه‌یه‌ك له پهكیهنهوه\""، پێشكه‌ش ده‌كات.
كۆڕه‌كه كاتژمێر 6ـی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو، له ماڵی نووسه‌رانی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت."