سبەی لە سلێمانی بە زمانی ئینگلیزی گوتاری هەینی دەخوێندرێت
بهپێی راگهیاندنێکی وهزارهتی ئهوقاف، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، كامیل حاجی علی، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمانێكی ڕەسمی ڕەزامەندی لهسهر پێشکهش کردنی وتاری ههینی به زمانی ئینگلیسی دەربڕیوە.
جێی ئاماژەیە ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ئەوقاف كە پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانیە و بەجێگەیاندنی مافێكی ڕەوای پێكەوەژیانی ئەو موسوڵمانانەیە كە كوردی و عەرەبی نازانن، لەهەمان كاتیشدا یەكەم هەنگاوی لەم شێوەیە دهبێت لە هەرێمی كوردستاندا كە وتاری هەینی لە مزگەوت بەزمانی ئینگلیزی پێشكەش بكرێت.