26 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان سه‌نته‌رى زانایان بۆ چالاكى ئایینى له‌ژێردروشمى \"باهه‌موومان دژى ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه‌ستینه‌وه\"" مه‌راسیمێكى به‌رێوه‌برد، له سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه له گوته‌ێكیدا وه‌یسى سه‌عید به‌رپرسی سه‌نته‌رى زانایان باسى له‌گرنگى ئه‌نجامدانى چالاكیه‌كان به‌تایبه‌تى رۆژى جیهانى مادده هۆشبه‌ره‌كان كرد و به‌هه‌نگاوێكى گرنگى دانا بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا، هه‌ر وه‌ك باسی له‌مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه كرد كه دوژمنان به هۆیه‌وه ده‌یانه‌وێت تاكى كورد بروخێنن و شیرازه‌ى خێزان تێكبده‌ن و رۆڵى مامۆستایانى ئایینیشى به‌گرنگ دانا له‌هۆشیار كردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان. پاشان سمینارێكى كراوه بۆ هه‌ر یه‌ك له‌د. مادح مامۆستاى زانكۆ و د. مه‌قسود ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سۆران ساز كرا، باسیان له‌پێناسه‌و مه‌ترسییه‌كانى مادده هۆشبه‌ره‌كان كرد‌و جۆره‌كانیان خسته‌روو له‌گه‌ڵ باس كردنى ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه ده‌بێته مایه‌ى ئالووده‌بوونى مرۆڤ، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م سمیناره‌دا زیانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش له‌رووى ئایینى و ته‌ندروستى وكۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى و رامیارى شیكرانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین داتا و ئاماریان خسته‌روو. له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى سمیناره‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستى زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان چه‌ندین تێبینى وسه‌رنج خرانه روو كه گفتوگۆی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر كرا، پاشان خه‌لات و دیارى سه‌نته‌رى زانایان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینى دابه‌ش كرا، كه له رابردوو رۆلیان هه‌بووه له‌هۆشیارى كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا له‌مه‌ترسیه‌كانى مادده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها خه‌ڵات كردنى چه‌ند چالاكوانێك و بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له سۆران.
"