مردنی دایانا لە فیلمێكی سینەماییدا

مردنی دایانا لە فیلمێكی سینەماییدا
26 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وابڕیارە لە 5/9/2013 بەفیلمێك تەواوی لایەنە شاراوەكانی مردنی ئەمیرە دایانا ویڵز، پیشانی خەڵكی بەریتانیا و جیهان بدرێت.
دوای 16 ساڵ لە مردنی دایانا، هێشتا بە تەواوی چۆنیەتی مردنی ئاشكرا نەكراوە و هێشتا خەڵكی عەوداڵی لایەنە شاراوەكانی مردنە تەمومژاوییەكەی خاتوو دایانان.

ئەو فیلمە جگە لەوەی ژیان و لایەنە خێرخوازییەكانی نیشاندەدات، باس لە چیرۆكی خۆشەویستی نێوان دایانا و پاكستانییەك دەكات.
دەرهێنەری ئەو فیلمە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بینەران زۆر شتی تازە لەبارەی دایانا دەبینن.

ناعومی واتس، رۆڵی دیانا دەبینێت و ئۆلیڤەر هیرشبیگڵ كاری دەرهێنانی بۆ كردووە، دەقی فیلمەكەش ستیڤن جێڤەریس نووسیویەتی.
Top