خولێك له‌ بواری ژمێریارى نامه‌ڵه‌به‌ندى كرایه‌وه‌

خولێك له‌ بواری ژمێریارى نامه‌ڵه‌به‌ندى كرایه‌وه‌
16 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- به‌ مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له‌ژێر چاودێرى ره‌شید تاهیر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى به‌رِێوه‌به‌رى گشتى بودجه‌ و به‌رێوه‌به‌رى گشتى باجه‌كان، سه‌نته‌رى فێركردن و په‌ره‌پێدانى دارایی و كارگێرِى و ئابوورى خولێكى \"ژمێریارى نامه‌ڵه‌به‌ندى\"" بۆ گشت فه‌رمانبه‌رانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گه‌نجینه‌كان و فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى دارایی له‌ دیوان وه‌زاره‌ت كرده‌وه‌ .

له‌میانى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌دا بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ى به‌ پێویستییه‌كى هه‌نووكه‌یی له‌ قه‌ڵه‌مدا و ئاماژه‌ى به‌ پلانى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى كرد كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فه‌رمانبه‌ران.

هه‌روه‌ها بریكارى وه‌زاره‌ت به‌ تێر و ته‌سه‌لى باسى له‌ ناوه‌رِۆكى بابه‌ته‌كه‌ كرد و ئاماژه‌ى به‌ ئاستى به‌رِێوه‌چوونى ئیش و كاره‌كانى گه‌نجینه‌كان كرد و رِایگه‌یاند: ده‌بێت به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمیانه‌و سه‌رده‌میانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كاندا بكه‌ن بۆ زیاتر كار ئاسانى و رِایی كردنى ئیش و كارى گه‌نجینه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانى دیكه‌ى حكومه‌تدا.
"
Top