28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئهمرِۆ ئه‌ندازیار دلشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له كونسلی گشتی ئیتالیا له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له بهرِێوهبهری گشتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و نوێنه‌ری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئیتالیا كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌سه‌ر دروستكردنی پاركی شوێنه‌وار له شاری دهۆك كرا كه له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆیه‌كی ئیتالیا ئه‌م پرِۆژهیه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌م پاركه جگه له‌وه‌ی پاركێكی شوێنه‌واره و مۆزهخانهیهكیش له خۆ ده‌گرێت و ده‌توانرێت وه‌كو گه‌شت و گوزاریش سوودی لێ وه‌ربگیرێت و ئه‌م پاركه له‌لایه‌ن زانكۆ ئیتالیهكهوه كاری بۆ ده‌كرێت كه له لیستی رێكخراوی یونسكۆ تۆمار بكرێت، هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی كۆمپانیا ئیتالییه‌كان جۆری كار‌و ئیشه‌كانی خۆیان خستهرِوو كه له‌توانایان هه‌یه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن له‌وانه دروستكردنی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌رو ترام و میترۆ و چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورِس و ریسایكلینی زبڵوخاشاك، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ر چه‌نده لایه‌نی شوێنه‌وار سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره، به‌ڵام كار‌و ئیشه‌كانی زیاتر له به‌ر گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی بۆ كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆرِ ته‌رخانكراوه و له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی بۆ شاندی ئیتالیای روونكرده‌وه كه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌رو ترام و میترۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه، به‌ڵام له كوردستان وه‌زاره‌تێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م بوارانه هه‌یه كه ئه‌ویش وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه و وه‌زیری شاره‌وانی ئاماده‌یی و هاوكاری وه‌زاره‌تی بۆ كۆمپانیاكان دهربرِی كه بێن كار له كوردستان بكه‌ن و سیاسه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تیشی بۆ روونكردنه‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی وڵاتانی ئه‌وروپا بێن له كوردستان كار بكه‌ن پێویسته ئاست و ستاندارد و كوالیتی كار‌و پرِۆژهو كه‌رسته‌كانی له پرِۆژهكان به‌كارده‌هێنرێت به‌رز بكرێته‌وه و له ئاست و ستاندارد‌و كوالیتی به‌رز و هاوچه‌رخ دابن.