بەرهەمی 62 شێوەکاری سلێمانی لە هەولێر نمایش دەکرێن
سەرۆکی رێکخراوی رۆشنبیری و هونەری شار، دانا جەمال، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا سەنتەرەکەیان پێشانگایەکی شێوەکاریان بۆ 62 شێوەکاری لاوی شاری سلێمانی کردەوە، لە ئێستادا بەهاوکاری پارێزگای هەولێر ئەو پێشانگایە دەبەنە هەولێر و بەرهەمی ئەو شێوەکارانە نمایش دەکەن.
ئەوەشی خستە روو، بەشداروبوانی پێشانگاکە هەریەکەیەیان بە تابلۆیەک یاخود زیاتر لە پێشانگاکەدا بەشدار دەبن، گوتیشی \"ئامانجی ئێمە زیاتر گواستنەوەی کار و چالاکییەکانی شاری سلێمانییە بۆ شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان\"".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەوان ئامادەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی هونەری لە هەموو کەسێک وەربگرن و بەپێی توانا کاری لەسەر بکەن و هاوکاربن، ئەگەر بێت و پڕۆژەکە گونجاو بێت.
پێشانگاکە کاتژمێر 11 پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 17 ئادار/ مارس 2013، دەکرێتەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت."