11ی ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- له رێورِسمێك له یادی رۆژی ئافره‌تانی جیهاندا، به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر كارمه‌نده ئافره‌ته‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خه‌ڵات كرد، له‌بیره‌وه‌ی یاده‌كه‌دا عه‌میدی ماڤپه‌روه‌ر موئه‌ید نوری مسته‌فا له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئافره‌تانی كورد به درێژی مێژوو به‌تایبه‌ت له شۆرِه‌شه‌كانی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان شان به‌شانی پیاوان به‌شداریان كردووه و له‌دوای راپه‌رِینیشه‌وه ئافره‌تانی كوردستان به‌رِێژه‌یه‌كی زیاتر و كاراتر له كایه‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و فه‌رمانگه جۆراوجۆره‌كانه‌وه تا ده‌گاته هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و زێرڤانی و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی هێمن و ئاسایش و به‌رقه‌راری یاسا له وڵات‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و كارا به‌شداریان كردووه، له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا روونی كرده‌وه كه رۆلی كارمه‌نده ئافره‌ته‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی كاره‌كان زۆر دیاره و توانیویانه به بوێرانه و جیدی رۆژانه كار بكه‌ن و به‌رینگاری هه‌موو ئه‌و زه‌حمه‌تی و ماندووبوونه ببنه‌وه كه له راپه‌رِاندنی كاره‌كانیان دێته پێشیان، هه‌ر بۆیه به شایسته‌یزانی جیاواز له ساڵانی دیكه كه ئه‌و(35)كارمه‌نده‌ی له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كار ده‌كه‌ن له یادی رۆژی جیهانی ئافره‌تاندا خه‌ڵات بكرێن. شایانی باسه له‌پاشان یه‌كه یه‌كه ئه‌و(35)كارمه‌نده خاتوونه رێزیان لێ‌گیرا، ئه‌مه‌ش وایكرد كه كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان زۆر ئاسووده‌و به ئومیده‌وه‌بن كه به‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی له‌م رۆژه‌یاندا خه‌ڵات كراون، هاوكات كار‌و ماندووبوونی رۆژانه‌یان له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگیرا و له‌به‌رچاوه و هه‌ر بۆ زیاتر به‌رجه‌سته‌و بیره‌وه‌ری ئه‌م یاده‌یان به وێنه‌گرتنی به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌جڵ و به‌رگی كوردی كۆتایی پێهێنا.