بەبۆنەی 8ـی مارس ئەمڕۆ لە مێرگەسۆر ڤیستیڤاڵێك بەڕێوەدەچێت

بەبۆنەی 8ـی مارس ئەمڕۆ لە مێرگەسۆر ڤیستیڤاڵێك بەڕێوەدەچێت
7ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- بەرپرسی یەكێتی ئافرەتانی مێرگەسۆر ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە ژێر چاودێری بەرپرسی لقی 10 ڤیستیڤالًێكی فڵكلۆری و كلتۆری بارزان بەڕێوەدەچێت و لە ڤیستیڤاڵەكەدا چەندین برگەی جۆراو جۆر لە كلتوری بارزان پیشان دەدرێن.

بەرپرسی یەكێتی ئافرەتانی مێرگەسۆر، ناهیدا سەلیم، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە بۆنەی 8ـی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، ڤیستیڤاڵێكی گەورەی كلتور و فلكلۆری دەڤەری بارزان پیشان دەدرێت، كە ئەو ڤیستیڤالە لە ژێر چاودێریی بەرپرسی لقی 10ـی پارتی د. عەلی تەتەر دەبێت و لە ڤیستیڤاڵەكەدا چەندین بڕگەی شاهی و خواردن و كلتوری دەڤەری بارزان پیشان دەدرێت.
Top