رۆژنامەنوسانی شاخیش دەتوانن خۆیان خانەنشین بكەن
كاروان ئەنوەر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: هەشت ساڵ لەمەوبەر پڕۆژە یاسای خانەنشینكردنی رۆژنامەنوسان پەسندكرا و ئەوكات بڕە پارەیەك وەك موچەی ئەو خانەنشینكردنانە دیاری كرا كە بۆ ئەوكات باشبوو، بەڵام ئێستا زۆر كەمە، بۆیە داوامانكردوە دوبارە پێداچونەوە بە یاساكە بكرێت بەتایبەت بڕی موچەی خانەنشینی رۆژنامەنوسی زیاد بكرێت. ئەوکات بڕی مووچەکەیان ١١٠ هەزار دینار بووە.
سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، هەوەها گوتی: هاوكات هەر رۆژنامەنوسێك لە سەردەمی شاخ كاری راگەیاندنی كردبێت بەمەرجێك لە هیچ شوێنێك موچە خۆر نەبێت و تەمەنی لە 63 ساڵ زیاتر بێت یان خزمەتەكەی لە بواری راگەیاندن 25 ساڵ بێت، بەپشت بەستن بە پشتگیری دەزگاكەی، فۆڕمێكی پێدەدرێت بۆ ئەوەی پڕی بكاتەوە و كاری خانەنشینكردنی بۆ بكرێت.