له سلێمانی پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئافره‌تانی شێوه‌كار ده‌كرێته‌وه
![له سلێمانی پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئافره‌تانی شێوه‌كار ده‌كرێته‌وه](https://gulanmedia.com/public/site/images/single/1.jpg)
پێشانگاكه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاریی سلێمانی ده‌كرێته‌وه، تێیدا 20 شێوه‌كاری شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی رانیه تێیدا به‌شدار ده‌بن و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خه‌نه روو.
پێشانگاكه به ناونیشانی \"رێزلێنان له ژنانی وڵات\""ـه و شێوه‌كاره به‌شداربووه‌كان هه‌ریه‌كه‌و به كارێكی هونه‌ری به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌م چالاكییه هونه‌رییه كاتژمێر 3ـی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 8 ئادار/ مارس له ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه ده‌كرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت."