ماڵی وه‌فایی پێشانگایه‌كی كتێب و فۆتۆگرافی ده‌كاته‌وه
پێشانگای كتێبه‌كه به‌ناوی نووسه‌ری كۆچكردوو مه‌حموود زامدار كراوه، تێیدا چه‌ندین ناونیشانی كتێب بۆ فرۆشتن ده‌خرێنه روو.
له پێشانگا فۆتۆگرافییه‌كه‌دا پێنج فۆتۆگرافه‌ری شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ، 20 تابلۆی فۆتۆگرافی به‌رچاو ده‌خه‌ن و چه‌ندین بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرن، له‌وانه سروشت و كۆمه‌ڵگا.
ئه‌م دوو پێشانگایه كاتژمێر 3:30 دوای نیوه‌رِۆی سبه‌ی پێنجشه‌ممه، له ناو ماڵی وه‌فایی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماڵی وه‌فایی ناوه‌ندێكی رۆشنبیرییه له شاری هه‌ولێر، هه‌فتانه چالاكی ئه‌ده‌بی و و رۆشنبیری و هونه‌ری بۆ رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ساز ده‌كات.