مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و ئه‌یووب كوردی، له‌ كۆڕێكدا شیعر ده‌خوێننه‌وه‌

مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و ئه‌یووب كوردی، له‌ كۆڕێكدا شیعر ده‌خوێننه‌وه‌
26 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- نووسه‌رانی هه‌ولێر كۆڕێكی شیعر خوێنده‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو شاعیر مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و ئه‌یووب كوردی، ساز ده‌كات، تێیدا چه‌ند ده‌قێكی شیعریی خۆیان ده‌خوێننه‌وه‌.

سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی نووسه‌رانی هه‌ولێر، ئێواره‌ كۆڕێك بۆ هه‌ردوو شاعیر مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و ئه‌یووب كوردی ساز ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، له‌ كۆڕه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران قه‌ره‌داخی و كوردی، چه‌ند ده‌قێكی شیعریی خۆیان بۆ ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه‌ ده‌خوێننه‌وه‌.

كۆڕه‌ شیعرییه‌كه‌ به‌ ناونیشانی \"ساتێك له‌ ئامێزی سروه‌ی شیعردا\""یه‌، كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له‌ باره‌گای نووسه‌رانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر، هه‌موو رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ كۆڕ و سمیناری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و هونه‌ری ساز ده‌كه‌ن.
"
Top