میهره‌جانی که‌ریم خانی زه‌ند ساز دەكرێت

میهره‌جانی که‌ریم خانی زه‌ند ساز دەكرێت
24 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- سه‌نته‌ری هاوبه‌شیی لوڕ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان به‌دروشمی ( که‌ریم خانی زه‌ند ، کوردێکی پاشا ، مرۆڤێکی داد په‌روه‌ر ) ، میهره‌جانی که‌ریم خانی زه‌ند سازده‌کات ، له‌ ڕۆژانی : (1-2/ ئازار /2013 له‌ سلێمانی – هۆڵی ڕۆشنبیری ) و (3/ ئازار /2013 له‌ خانه‌قین – هۆڵی ناوه‌ندی کلتوری) ، که‌تێیدا چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژویی وئه‌کادیمی سه‌باره‌ت به‌ ژیان و سه‌رده‌م و شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م پاشا کورده‌ی وڵاتی ئێران پێشکه‌ش ده‌کرێت، وه‌ چه‌ندین برگه‌ی هونه‌ریش له‌ خۆده‌گرێت له‌وانه‌ دوو کۆنسێرتی گۆرانی و مۆزیکی ڕه‌سه‌ن و فیلمێکی دۆکیومێنتاری نمایشده‌کرێت.

جێی ئاماژه‌پێکردنه‌ وابڕیاره‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ڕوناکبیرو هونه‌رماند له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ وه‌ک میوان و به‌شداربوی میهره‌جانی که‌ریم خانی زه‌ند ئاماده‌بن.
Top