یادی رِۆژى جیهانى زمانى دایك چوار بابه‌ت پێشكه‌ش كرا

یادی رِۆژى جیهانى زمانى دایك چوار بابه‌ت پێشكه‌ش كرا
23 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له‌ رۆژى جیهانى زمانى دایك، ئه‌كادیمیاى كوردى دووه‌م كۆنفرانسى له‌ شارى هه‌ولێر سازكرد و تێدا چوار بابه‌ت ده‌رباره‌ی زمان پێشكه‌ش كران.
له‌دووه‌م كۆنفرانسه‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا و ژماره‌یه‌ك له‌ یاساناس و پسپۆرانی زمان و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌ یبوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م زمانی كوردی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م زمانی كوردی و دروست نه‌بوونی زمانی ستانده‌رد.

هه‌ر له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كاروان عومه‌ر، عه‌بدوڵوه‌هاب خالید، د. سه‌باح ره‌شید و عه‌بدوڵا زاده‌ چوار بابه‌تیان له‌باره‌ی زمانه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد.
Top