هه‌ندرێن خۆشناو به‌شداریكرد له پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كاریكاتێریی له ئازه‌ربایجان
سه‌باره‌ت به‌م بۆنه هونه‌رییه نێوده‌وڵه‌تیه هه‌ندرێن خۆشناو گووتی: هونه‌رمه‌ندی ناسراو كۆزبۆكین، كه هونه‌رمه‌ندێكی كاریكاتێریستی ناسراوی ئۆكرانیا بوو، له 1950 له روسیا له دایكبووه، ئه‌مساڵ رۆژی 15/ 1 كۆچی دوایی كرد، ئێمه‌ش بیرمان له‌وه كرده‌وه كه وه‌ك یادكردنه‌وه‌یه‌ك و رێزلێنانێك كارێك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده هاوكاره‌مان بكه‌ین، به‌هۆی تۆرِی فه‌یسبوكه‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد، مه‌به‌ستم هونه‌رمه‌نده كاریكاتێریسته‌كانه، ئه‌وه‌بوو كه سه‌نته‌ری هه‌واڵی كاریكاتێری نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له ئازه‌ربایجانه، برِیاریاندا ئه‌ركی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان، و له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان ئه‌م پێشانگایه له 20ی مانگی فبرایه‌ر بكه‌نه‌وه، برای به‌رِێز هونه‌رمه‌ند (سایران جافرلی) سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هه‌واڵی كاریكاتێری نێوده‌وڵه‌تی، په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌م له‌م پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه، منیش به‌خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌یی خۆم پیشاندا و به‌شداریم كرد.
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداریكردنه‌كه (هه‌ندرێن خۆشناو) گووتی: له‌م پێشانگایه سه‌دان هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێریست به‌شداریان كرد، له چه‌ندین ولاَتانی جیهانه‌وه، لێژنه‌ی به‌رِێوه‌بردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره پێشكه‌شكراوه‌كان كه پێكهاتبوون له به‌رِێزان هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێریست مه‌سعودی شوجاعی - ئێران، زوو چینگ - چین، كلاچیۆ ماچادۆ- به‌رازیل، ئه‌ردۆغان كه‌رایه‌ل - ئه‌لمانیا، ڤالێری مۆمۆت - ئۆكرانیا، گاوچیۆ - كۆلۆمبیا، جه‌مال تونجه‌ری - قوبرس، سایران جافارلی - ئازه‌ربایجان، له‌به‌ر زۆریی به‌شداربووان برِیاریاندا كه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ته‌نها به یه‌ك كار به‌شداری بكات. كۆمه‌ڵێكیان قبوڵكرد بۆ نمایشكردن و به‌شداریكردن، هه‌روه‌ها برِیاریشه سایتێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ پێشانگایه‌كه و كاره‌كان و ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازیه كه له كۆی سه‌دانی كاری به‌شداربوو له فیستیڤاڵه‌كه ته‌نها 9 كاری به‌شداربوویان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه لۆگۆی فیتسیڤاڵه‌كه، یه‌كێ له‌و كارانه كاری هونه‌رمه‌ند هه‌ندرێن خۆشناو بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كاری هونه‌رمه‌ند هه‌ندرێن خۆشناو له ئاستی كاری هونه‌رمه‌نده جیهانیه‌كانه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازی شاری هه‌ولێر و هه‌موو كوردستانه.