پێشانگاى سالاَنه‌ى كاره‌ ده‌ستیه‌كانى عه‌نكاوه‌ى نمونه‌یى كرایه‌وه‌

پێشانگاى سالاَنه‌ى كاره‌ ده‌ستیه‌كانى عه‌نكاوه‌ى نمونه‌یى كرایه‌وه‌
17 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له‌ هۆڵى دواناوه‌ندى عه‌نكاوه‌ى نمونه‌یى له‌ ناحیه‌ى عه‌نكاوه‌ به‌ ئاماده‌بوونى به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و فه‌همى سلێوه‌ به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌وروبه‌رو پێشانگاى سالاَنه‌ى قوتابخانه‌كه‌ كرایه‌وه‌، ئامانجیش له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ زیاتر خزمه‌ت كردنى تواناكانى قوتابیانى دواناوه‌ندى عه‌نكاوه‌ى نمونه‌یى و گرنگیدانى زیاتر به‌ به‌هره‌كانیان، قوتابیانی به‌شدار بوو ئاماده‌یى عه‌نكاوه‌ نمونه‌یى تێكه‌لاَو كه‌ كاره‌كانیان له‌ هه‌ردوو وێنه‌ى ده‌ستكردنى قوتابیان و شێوه‌كارى كه‌ سه‌رجه‌م تابلۆ و وێنه‌كان ده‌ستكرى قوتابیان قوتابخانه‌كه‌ بوو گوزارشتیان له‌ ناخى قوتابیان ده‌كرد ده‌یان تابلۆیان نمایش كرد بوو.
Top