ئه‌مساڵ 8 ی مارس تێكه‌ڵ به رۆژی جلوبه‌رگی نیشتمانی ناكرێت
دوای ئه‌وه‌ى ساڵی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان رۆژی 8ی مارس كه رۆژی جیهانی ئافره‌تانه، كرایه رۆژی جلوبه‌رگی نیشتمانی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی نارِه‌زایه‌كی زۆر له نێو ئافره‌تانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان، ره‌زامه‌ندی ده‌ربرِی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی 8ی مارس نه‌كرێته رۆژی جلوبه‌رگی میللی و ئه‌م رۆژه جیهانییه تایبه‌ت بكرێت به چالاكی تایبه‌ت به ئافره‌تان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نووسراوی ژماره 634 له 21/1/2013 پشتگیریی كرد، له نووسراوی ژماره 396 له 4/12/2012ى ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژی پۆشینی جلوبه‌رگی نیشتمانی رۆژێكی تر بێت نه‌ك رۆژی 8ی مارس.