نوێنه‌ری خانمانی رۆژنامه‌نووس له لق و نوسینگه‌كانی رۆژنامه‌نووسان داده‌نرێت
چیمان كانیكی، له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند \"به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی لیژنه‌كه‌مان ده‌مانه‌وێت نوێنه‌ری ئافره‌تی رۆژنامه‌نووس له هه‌موو لق و نوسینگه‌كانی رۆژنامه‌نووسان دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشتر كاری خانمانی رۆژنامامه‌نووس له سنووره‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و ببن به پردی په‌یوه‌ندی له نێوان رۆژنامه‌نووسانی سنووره‌كه‌ی خۆیان و ئێمه.\""
گوتیشی، له‌و رووه‌وه تا ئێستا له هه‌موو لق و نوسینگه‌كان ئه‌و نوێنه‌ره‌یان دیاری كردووه و كار و ئه‌ركیشیان دیاری كراوه و ته‌نها شاری هه‌ولێر ماوه كه نوێنه‌ری بۆ دیار بكرێت، كه ئه‌ویش له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
له لێدوانێكی پێشووتریدا، كانیكی بۆ په‌یامنێری ئاشكرا كرد كه له هه‌رێمی كوردستان 999 ژنه رۆژنامه‌نووس ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانن."