له کەلار پێشانگایه‌كی كتێب كرایه‌وه
به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان، حه‌كیم عه‌بدوڵڵا، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، وه‌ك یه‌كه‌م چالاكی له‌م ساڵدا، له شارۆچكه‌ی كه‌لار پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب به‌ناونیشانی\"كتێب باشترین هاورێی مرۆڤه\"" به‌هاوكاری كتێبخانه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرایه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پێشانگاكه‌دا پێنج هه‌زار كتێب به ( 1500) ناونیشانی جۆراوجۆر‌و به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی، له بواره‌كانیكۆمپیوته‌ر، مێژوویی، ئابوری، رۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئه‌ده‌بی نمایشكران.
پێشانگاكه دوێنێ یه‌كشه‌ممه به به‌شداری هه‌ریه‌كه له‌ده‌زگاكانی موكریان، په‌رته‌و به‌یان، چوار چرا، رۆژهه‌ڵات، ئاراس و رێنما، به‌داشكاندنی 20% و 30% بۆ نرخی كتێبه‌كان كراوه، وابرِیاره بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام بێت."