سیمینارێك له‌باره‌ی تۆماركردنی رێكخراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو

ئێستا فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان سه‌رقاڵی رێكخستنی فۆرِمه‌كانی تایبه‌ت به تۆمار و گونجاندنه بۆ رێكخراوه كوردستانی و عێراقی و بیانی و تۆرِبه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م سیمیناره‌یان به پێویستزانی.
له سیمیناره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى فۆرمه‌كانی تۆماری رێكخراوه‌كان كرا كه بریتی بوو له فۆرمه‌كانی: فۆرمی ژماره (1) تایبه‌ت به رێكخراوه ناحكومیه كوردستانییه‌كان، فۆرمی ژماره(2) تایبه‌ت به رێكخراوه ناحكومیه عێراقییه‌كان، فۆرمی ژماره (3) تایبه‌ت به رێكخراوه ناحكومیه بیانیه‌كان، فۆرمی ژماره (4) تایبه‌ت به تۆرِه‌كان، فۆرمی ژماره (5) تایبه‌ت به گونجاندنی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م پرۆژه‌یه‌دا پێنج وۆركشۆپ رێكده‌خرێت به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رِاو سه‌ره‌نجی رێكخراوه‌كان، دواتر وه‌كو رِاسپارده پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌كرێت.