سه‌نته‌ری بیۆی ئه‌مریكی: ملیارێك و 100 ملیۆن كه‌س بێ دینن

توێژینه‌وه‌كه كه پشتی به زیاتر له 2500 سه‌رژمێری دانیشتووان یان تۆمار یان توێژینه‌وه‌ی فراوان له زیاتر له 230 وڵات به‌ستووه كه قه‌باره‌ی گرووپه ئاینییه گه‌وره‌كان له جیهان تۆمار ده‌كات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنیان بۆ ساڵی 2010.
به‌پێی سه‌نته‌ره‌كه 84%ی خه‌ڵكی جیهان ئاینییان هه‌یه كه ده‌كاته 5 ملیار و 800 ملیۆن كه‌س له‌كۆی 6 ملیار و 900 ملیۆن كه كۆی دانیشتووانی زه‌وی بوون له ساڵی 2010. له‌نێو ئه‌و 84%ی خه‌ڵكی جیهان 2 ملیار و 200 مه‌سیحی كه ده‌كاته 32%ی خه‌ڵكی جیهان هه‌ن، هه‌روه‌ها 1 ملیار و 600 ملیۆنیش كه ده‌كاته رێژه‌ی 23% موسوڵمان و یه‌ك ملیار هیندۆسی كه رێژه‌ی 15%ن هه‌ن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 500 ملیۆن بوزی و 14 ملیۆن یه‌هودیش هه‌ن، هه‌روه‌ها 400 ملیۆنیش سه‌ر به ئاینه‌كانی دیكه‌ن.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو كه 16%ی دانیشتووانی جیهان كه ده‌كاته 1 ملیار و 100 ملیۆن هیچ ئاینێكیان نییه، ئه‌گه‌رچی به‌شێكی زۆریان باوه‌ڕی روحییان به‌هه‌ندێك شت هه‌یه."