بهرِێوبهرایهتی چالاكیی وێژه‌یی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر خه‌ڵات ده‌كات
بهرِێوبهری بهرِێوبهرایهتی چالاكیی وێژه‌یی زانا خه‌لیل به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند راگه‌یاند، بهرِێوبهرایهتییهكهیان به‌م دواییه دامه‌زراوه و چالاكییه‌كانی له بواری وێژه‌یی ئه‌نجام ده‌دات، له یه‌كه‌م چالاكیدا ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر خه‌ڵات ده‌كات.
ئه‌وه‌یشی خسته روو، له‌م رێوره‌سمه رێزگرتنه‌دا، رێز له 19 نووسه‌ری لاو خاوه‌ن ئه‌زموون له بواره جیاجیاكاندا رێزیان لێ ده‌گیرێت و خه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م چالاكییه كاتژمێر چواری ئێواره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بهرِێوه ده‌چێت.
زانا خه‌لیل روونیشی كرده‌وه، بۆ ساڵی داهاتوو كار له‌سه‌ر چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه ده‌كه‌ن و له كاتی خۆیاندا راده‌گه‌یێندرێن.
بهرِێوبهرایهتی چالاكیی وێژه‌یی بهرِێوبهرایهتییهكی نوێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و سه‌ر به بهرِێوبهرایهتیی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێره، چالاكی جیا جیا له بواری وێژه‌یی ئه‌نجام ده‌دات.