ناز عەبدوڵا و رزگار كۆچه‌ر خه‌ڵات ده‌كرێن

ناز عەبدوڵا و رزگار كۆچه‌ر خه‌ڵات ده‌كرێن
23ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بڕیار وایه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 24/12/2012 كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت رێك بخات بۆ رێزلێنان له‌ باشترین راگه‌یاندنكاری كچ و كوری ساڵ .
له‌م مه‌راسیمه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی زه‌یتون له‌ پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان ساز ده‌كرێ ، هه‌ردوو راگه‌یاندنكار (ناز عه‌بدوڵا له‌ كچان و رزگار كۆچه‌ر له‌ كوڕان) خه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له‌ بری ئه‌و كار و به‌رنامانه‌ی له‌ ماوه‌ی ساڵی 2012دا پێشكه‌شیان كردووه‌ و زۆرترین ده‌ركه‌وتنیان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ و له‌ ویاد بۆنه‌كاندا.
Top